Accessibility links

جیهادییەک لە نەرویژ دادگایی دەکرێت


کابرایەک لە نەرویژ گوناهبارکراوە بە تاوانی وەک دەگوترێت ئەو ڕۆڵەی هەیبووە لە پیلانگێڕان بۆ 3 هێرشی توندڕەوانە لە دانیمارک و لەندەن و هەروەهاش بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت.

دەسەڵاتداران ناوی گوناهبارکراوەکەیان ئاشکرا نەکردووە و لەوبڕوایەدان ئەم کەسە تەمەن 24 ساڵە هەوڵی هێرشکردنی دابێتە سەر کڵێسایەک لە بەریتانیا وەک دەڵێن دەشێت کڵێسای سانت پاوڵ بووبێت لە شاری لەندەن، کە پۆلیسی بەریتانیایی شکستیان بەو پیلانە هێنا.

ئەم پیاوە گوناهبارکراوە وەک دەگوترێت پیلانی هەبووە بۆ هێرشێک یان زیاتریش لە دانیمارک لە مانگی 3 و 4ی ساڵی 2019دا، ئەم پیلانەش بە هاوکاری بووە لەگەڵ بەلانیکەم یەک هاوڵاتی دانیمارکیدا وەک گیر ئیڤانگەر، دادپارێز بە کەناڵی ئێن ئاڕ کەی ڕاگەیاندووە. بڕواش وەهایە کە ڕێگە لەو هێرشانەش گیرابن.

ئەم کابرایە کە خۆی بەبێتاوان ناودێر دەکات، ئەگەر بێتوو بە گوناهبار دانرا لە دادگادا ئەوا سزای تا 21 ساڵ زیندانیکردنی دەدرێت بەسەردا. وەهاش بڕیارە ڕۆژی 18ی مانگی 5 دادگاییکردنەکەی لە شاری ئۆسلۆ دەستپێبکات.

کەناڵی ئێن ئاڕ کەی، لە زاری ئیڤانگەرەوە دەڵێت " ئەم کابرایە دەستی لەگەڵ داعشدا تێکەڵە و بابەتی توندڕەویی و توندوتیژئامێز و بابەتی تێکەڵکراو بە ئاینی بڵاوکردۆتەوە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا."

ئەم گوناهبارکراوە لە نەرویژ، سەرپەرشتیاری ژمارەیەک گروپ بووە لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا و هەندێکیان هەر خۆی دروستی کردوون، وەک دادپارێز ئاماژەی پێکردووە و دەشڵێت "وەهای دادەنێت کە بەشدارێکی سەرەکییە بە ڕێژەی جیاواز لە هەر یەکێک لەو گروپانەدا."

کەناڵی ئێن ئاڕ کەی دەڵێت بۆ ماوەیەکە ئەو کابرایە لە گرتوخانە هێڵدراوەتەوە.

تا ئێستا نەزانراوە ئەم دۆسێیە پەیوەندی هەیە بە دۆسێی سزادانی سەفییە شێخ لە لەندەن، ئەو ژنەی ئاینی خۆی گۆڕی بۆ ئیسلام. سەفییە سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی دراوە بەسەردا بە تاوانی پیلانگێران بۆ تەقاندنەوەی کڵێسای سانت پاوڵ یان ئوتیلێکی نزیک لەو کڵێسایە و یانیش شەمەندەفەرێکی ژێر زەوی، لەڕێی هێرشیکی خۆکوژییەوە.

هاوکاتی دادگاییکردنەکەی، سەفییە کە ناوی میشێل ڕامسدن بووە، پێشتردانیناوە بەوەی لایەنگری دەوڵەتی ئیسلامییە و نکوڵی لەو تاوانانەش نەکردووە کە ڕووبەڕووی کراونەتەوە لەسەر هێرشی تێرۆرکاری.

XS
SM
MD
LG