Accessibility links

شازادە فیلیپی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد


کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند شازادە فیلیپ ئەمڕۆ بەیانی هەینی لە کۆشکی وینزەر لە ڕۆژئاوای شاری لەندەن لە تەمەنی 99 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

خێزانی شاهانە لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی" بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، خاوەن شکۆی شاژن هەواڵی مەرگی هاوسەری خۆشەویستی شازەد فیلیپی شاهانەی، دوکی ئەدنبەرە ڕادەگەیەنێت. بەیانی ئەمڕۆ لە کۆشکی وینزەر کۆچی دوایی کرد."

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەویش لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە پـرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزانی شاهانە کرد و بە تایبەتی ئێلیزابێثی دووەم، شاژنی بەریتانیا.

شازادە فیلیپ لە ساڵی 1947 هاوسەرگیری لەگەڵ ئێلیزابێثی دووەم کرد، واتە 5 ساڵ بەر لەوەی ببێتە شاژنی بەریتانیا.

شازادە و شاژن خاوەنی 4 منداڵ و 8 نەوە و 10 نەوەی نەوەکانیان.

XS
SM
MD
LG