Accessibility links

تاڵیبان نازانێت بەشداری دەکات یان نا لە کۆنفرانسەکەی تورکیادا


تاڵیبان دەڵێت هێشتا بڕیاری نەداوە لەسەر ئەگەر و نەگەری بەشداریکردن لە کۆنفرانسە نێونەتەوەییەکەی تورکیادا کە ئەمەریکا داوای کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەفغانستان.

واشنتۆن هەوڵێکی زۆر دەدات تا ئەم کۆنفرانسە بەر لە رۆژی 1ی مانگی 5 بکرێت کە دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان.

وتووێژی چەند مانگەی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان تا ئێستا هیچ بەرەنجامێکی نەبووە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە هێشتا بە فەرمی ڕۆژێک دەستنیشان نەکراوە بۆ ئەم کۆنفرانسەی تورکیا، بەڵام میدیای ئەفغانستان دەڵێت واشنتۆن دەخوازێت ڕۆژی 16ی مانگ دەستپێبکات.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس، وتەبێژی تاڵیبان دەڵێت "ناتوانین ڕۆژی 16ی چوار بەشداری لە کۆنفرانسەکەی تورکیادا بکەین و هێشتا لە تاووتوێکردنی ئەگەر و نەگەری بەشداریکردنداین و هەروەهاش کەی بەشداری بکەین."

کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن لەو کۆبوونەوەیەدا سەنگیی دەخرێتە سەر ئاگربەست کە داوایەکی جێگیری حکومەتەکەی ئەشرەف غەنییە.

کاربەدەستانی ئەفغانستان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسەی تورکیادا و ئەنجومەنی باڵای وڵاتەکەش کە ئەرکی ڕێبەرایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستانی لە ئەستۆیە، خەریکی داڕشتنی دوا بەرنوسە تا لە کۆنفرانسەکەدا بیخاتە بەردەست.

XS
SM
MD
LG