سەرەک وەزیری پێشووی مالیزیا، ئەمڕۆ دووشەممە دەستیکردووە بە یەکەم هەوڵی خۆی لە دادگای پێداچوونەوەدا.
شێخ موحەمەد بن زاید دەنوسێت لەگەڵ کازمیدا "پەیوەندی برایانە و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانەمان لە هەموو بوارەکاندا باسکردووە و هەروەهاش ڕوانینەکان لەسەر پەرەسەندنە عەرەبییەکان و هەرێمی و نێونەتەوەییش تاوتوێکراون."
لەوەتای جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی 20ی مانگی یەکەوە، پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکای وەرگرتووە، ئەمە 14هەمین هێرشە بۆ بە ئامانج گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و کاروانە لەشکرییەکانی عێراق و هاوپەیمانانی نێونەتەوەییش.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "شا عەبدوڵا، هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمەریکایە و واشنتۆن هەموو پشتیوانییەکی لێدەکات."
شانشینی ئوردون، پەیوەندییەکی تۆکمەی هەیە لەگەڵ وڵاتە دەوڵەمەندەکانی کەنداودا، بەتایبەتیش لە پاش ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبییەوە و زۆرجاریش یارمەتی و کۆمەکی ئەو وڵاتانەی کەنداوی وەرگرتووە بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرفتە ئابوریانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
پـۆلیسی سعودیـیە ئەمڕۆ پـێنجشەممە شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی لە ڕیازی پایتەخت دەستگیرکرد کە کەسێکی کردبوو بە ژێرەوە و پاشان دابەزیبوو و لێدابوو و جارێکی دیکە کردوویەتی بە ژێرەوە و کوشتوویەتی
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش سووربوونی خۆی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دووپاتکردەوە و دەڵێت لە هەر شوێنێک ئەم گروپە تێرۆرستیـیە سەرهەڵبدات ئامادەن بەرەنگاری ببنەوە
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی ئێلیزێ پـێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و لەوێ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجام دا
نزیکەی 62 هەزار کەس لە ئۆردوگای ئەلهۆل دانراون و زۆربەشیان ژن و منداڵن و لە نێویانیشدا هەزاران کەسی بیانی هەن و لە بەشێکی جیاکراوەدا دانراون و لەژێر پاسەوانییەکی تونددان.
سەلیم جەمیل عەیاش، ئەندامی حزبوڵای لوبنانە و ساڵی پار لە دادگادا بە کوشتنی ڕەفیق ئەلحەریری، سەرەک وەزیری پێشووتری لوبنان گوناهبارکراوە.
بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕیبەرانیش لەوانە؛ سەرەک وەزیری بەریتانیا و سەرەک وەزیری ئیتالیا و سەرۆکی ڕواندا داوای "وابەستەییەکی نوێی بەکۆمەڵ" دەکەن بۆ برەودان بۆ سیستەمەکانی بەرەنگاربوونەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی پەتاکاندا.
بەشار ئەلئەسەد، تەمەن 55 ساڵ و ئەسمای هاوسەری کە پێشتر شێرپەنجەی مەمکی هەبووە و چارەسەری بۆ کراوە، لە ڕۆژی 8ی مانگی 3دا پاش تاقیکردنەوە تەندروستییەکان دەرکەوتبوو کە پەتای کۆرۆنایان هەیە.
ڕێکخەرانی ئەم کۆبوونەوانە کە بە پێنجەم کۆنفرانسی برۆکسل ناودێر دەکرێت، دەڵێن " ئامانجە سەرەکییەکە لەم وتووێژانەدا، درێژەدانە بە پشتیوانی لە گەلی سوریا و هاوڕاییە لەناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا بۆ پشتیوانی لە چارەسەرییەکی سیاسی متمانە پێکراو بۆ قەیرانی سوریا."
گەواهدەران لە شوێنی تەقینەوەکەوە دەڵێن دایکێک و منداڵەکەیشی لە نێو کوژراوەکاندان و دەشڵێن "کارێکی ناخۆش بوو، ئەو ژنە جل و بەرگی دەفرۆشت لە دوکانەکەیدا لەسەر شەقامەکە کاتێک تەقینەوەکە ڕوویدا و دەستبەجێ لە جێی خۆی گیانی لەدەستدا پاش ئەوەی پارچەیەک بەر سەری دەکەوێت."
ئەم سەردانەی جۆهانسن، هاوکاتە لەگەڵ گوناهبارکردنە بەردەوامەکانی یۆناندا بەهۆی وەک دەگوترێت گەڕاندنەوەی نایاساییانەی کۆچبەران و هەروەها هاوکاتیشە لەگەڵ وتووێژی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ چۆنییەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ دۆسێی ئەو کۆچبەرانەی هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن.
ناڤاڵنی تەمەن 44 ساڵ دەڵێت "لەم چوار هەفتەیەی ڕابردوودا 10 ئاگادارکردنەوەی فەرمی بەدەست گەیشتووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی زیندانەکەیەوە." دەشڵێت 6 دانەیان لەلایەن پاسەوانەکانی ئەم گرتوخانەیەیە کە ئێستا لێی دانراوە لە شارۆچکەی پۆکرۆڤ لە دەرەوەی مۆسکۆی پایتەخت.
دیمەنە تەلەفزیۆنییەکان ئاهەنگ گێڕانی کەشتیەوانەکان نیشان دەدەن پاش ئەوەی کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن لەو چەقینەی تێیکەوتبوو دەرهێنرایەوە. ئەم کەشتییە هێندەی چوار ستادیۆمی فوتبۆڵ درێژە و لە نێوان هەردوو لێواری کەناڵی سویسدا چەقیبوو.
یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی هەیە لەوەی شکستهێنان لە تەرخانکردنی کۆمەک و یارمەتی بۆ پەنابەران لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وەها دەکات ئەو پەنابەرانە ڕوو لە ئەوروپا بکەن.
دەزگای کۆچبەری یو ئێن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 4500 کەس لە کۆچبەران گەڕێندراونەتەوە بۆ لیبیا پاش ئەو هەوڵە مەترسیدارەی داویانە بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاستدا تا بگەنە ئەوروپا."
عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی میسر، پەیمانی سزای قورسی داوە بۆ ئەوانەی بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوەیان بەسەردا دەسەلمێندرێت.
زیاتر نیشـان بده