Accessibility links

هێزی ئاسمانی سوریا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گوناهبار دەکرێت


وێنەی یەکێک لە لێکۆڵەرەوەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی
وێنەی یەکێک لە لێکۆڵەرەوەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی

ڕێکخراوی چاودێری چەکە ژەهراویەکان لە جیهاندا ڕایدەگەیەنێت "هێزی ئاسمانی سەر بە ڕژێمی سوریا چەکی کیمیایی کلۆرینی بەکارهێناوە لە هێرشێکیدا بۆ سەر شارۆچکەی سەراقب لە ساڵی 2018دا."

ئەمەش دووهەمین ڕاپۆرتی ئەو تیمی لێکۆڵینەوەیەیە کە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، پێکیهێناوە. ئەم ڕێکخراوە دەسەڵاتی لۆمە خستنە ئەستۆی ئەوانەی هەیە کە هێرشە کیمیاییەکان دەکەن.

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا دەڵێت لێکۆڵینەوەکان و تیمەکانی تایبەت بە دۆزینەوە و ناسینەوە گەیشتوونەتە ئەو بەرەنجامەی هێزی ئاسمانی سوریا ڕۆژی 4ی مانگی 2ی ساڵی 2018 چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە " زەمینەی بڕواپێکراو هەیە کە کاتژمێر 21:22 بە کاتی جیهانی، لە رۆژی 4 مانگی 2ی ساڵی 2018دا هەلیکۆپتەرێکی لەشکری لە هێرشێکدا بۆسەر ڕۆژهەڵاتی سەراقب، بەلانیکەم یەک بۆمبی لولەیی هەڵداوە و پاش تەقینەوەی بۆمبەکە، گازی کلۆرین بە ناوچەیەکی بەرفراواندا بڵاوبۆتەوە و کاریگەری هەبووە بەسەر 12 کەسدا و ناوەکانیان زانراون."

ئەم تیمە ساڵی پار یەکەم ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو کە هێزە ئاسمانییەکانی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا گازی سارین و کلۆریان بەکارهێناوە، لە دوو هێرشدا بۆسەر گوندی ئەلتامنە لە مانگی 3ی ساڵی 2017دا.

XS
SM
MD
LG