Accessibility links

8 گەورە کاربەدەستی ئاسایشی ئێران سزا دەدرێن


یەکێتی ئەوروپا ناوی 8 کاربەدەستی تری ئاسایشی ئێران زێد دەکاتە سەر لیستی ڕەشی سزادراوەکان بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ەوە لە ئێراندا.

لەو ناوە نوێیانەی زێدکراونەتە سەر ئەو لیستە ڕەشە، سەرکردەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و 3 گەورە کاربەدەستی تری ئاساییشی ئێرانی تیادان.

ئەوانەی ئەم سزایانەی یەکیتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە، سامانەکانیان سڕ دەکرێن و هەروەها ڤیزای هیچ وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایان پێنادرێت. بڕیاری سزادانەکانیش دەستبەجێ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی یەکێتی ئەوروپادا.

ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ ساتەوەختێکی هەستیاردا کە برۆکسل ناوبژی هەوڵەکان دەکات بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکی زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.

XS
SM
MD
LG