کاربه‌ده‌ستێـکی یه‌مه‌نی ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی حوسیـیه‌کان و پاسه‌وانانی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه
هه‌زاران کوردی شاری حه‌سه‌که به‌ره‌و شاره‌کانی عاموده و دهرباسیـیه ئاواره‌بوون به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و حکومه‌تی سوریا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاره‌که هه‌ڵگیرسا
له هێرشێـکی ئاسمانی هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی له‌شـکری ئیسرائیل له ناوچه‌ی قونه‌یته‌ره‌ی باشوری سوریا له نزیک به‌رزایـیه‌کانی گۆلان 6 پاسداری ئێرانی کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵ بووه
پارتی هه‌رێمی دیموکراتێـک (ده‌به‌په) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری دیاربه‌کر خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سازکرد له دژی ئه‌و حاڵه‌تی کوشتنانه‌ی له شاری جه‌زیره‌ی بۆتان ڕوویانداوه و نازانرێت تاوانکاره‌کان کێن
هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بهپاڵپشـتی چه‌کی قورسی هێزی پـێشمه‌رگه و هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان، له پاش شه‌ڕێکی سه‌خت له دژی چه‌کدارانی داعش، ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر گردی ستراتیژی مشته‌نور که به‌سه‌ر شاری کۆبانی ده‌ڕوانێت
ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌لانی که‌م 200 که‌سی ئێزیدی ئازادکردووه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌ستگیرکرابوون له عێراق.
ئیسرائیل ده‌ڵێت توانیویه‌تی خانه‌یه‌کی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاشکرا بکات له که‌ناری ڕۆژئاوا.
هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له باشوری هه‌رێمی هێلماند له ئه‌فغانستان به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خۆی ته‌قاندۆته‌وه به کاروانێکی هێزی ئاسایشی ئه‌فغانستاندا.
سه‌ربازه‌کانی له‌شکری به‌لژیک به شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی وڵاته‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا.
دهلهگاسیۆنێکی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی سیناتۆر جان مه‌ککه‌ین بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌که و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی سوریا سه‌ردانێکی بۆ ڕۆژهه:ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکردووه.
به‌ڕازیل و هۆڵه‌ندا باڵیۆزه‌کانی خۆیان له ئیندۆنیسیا بانگ کردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داواکانی ئه‌م دوو وڵاته‌ی فه‌رامۆش کردووه تا لێبوردن ئه‌و شه‌ش که‌سه بگرێته‌وه که سزای مردنیان سه‌پێندرابووه سه‌ر.
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێن هه‌ر هه‌نگاوێـک به ئاڕاسته‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ بۆ سه‌ر ئێران له‌وانه‌یه زیان به دانوسـتاندنه‌کانی له‌مه‌ڕ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بگه‌یه‌نێت.
ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له ئه‌ستانبوڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێژی مردوویان کردووه وه‌ک ڕێزلێنان بۆ شه‌ریف و سه‌عید کواچی.
هاوکاتی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌وروپا، زیاتر له 20 که‌س له به‌لجیکا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌سـتگیرکراون به گومانی په‌یوه‌ندی به تێرۆریزمه‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیـیه جهلدکردنی ڕائیف به‌ده‌وی چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤیان دواخست پاش ئه‌وه‌ی پـزیشهکهکهی ڕایگه‌یاند شوێنی برینه‌کانی 50 جهلدهکهی هه‌فته‌ی ڕابردووی هێشـتا ساڕ‌ێژ نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌رگه‌ی جه‌لدی دیکه ناگرێت
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له 16 ی مانگی نۆی سـاڵی 2014 وه هه‌تا ئه‌مڕۆ 16 ی مانگی یه‌کی 2015 زیاتر له 1600 که‌س له هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کۆبانی کوژراون
جان کیری ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا پێکڕا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دژایه‌تی کردنی تێرۆریزم و فه‌ڕه‌نساش به دێرین ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ناودێر ده‌کات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پلانی هه‌یه زیاتر له 400 سه‌رباز بنێرێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌رهه‌ڵداوه میانڕه‌وه‌کانی سوریا تا شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکه‌ن.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئێران له پاریس کۆ ده‌بنه‌وه به‌ڵام باس له ورده‌کاریه‌کانی ناو کۆبوونه‌وه‌که ناکرێت
ده‌سه‌ڵاتداران له عیراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و هێرشی خومپاره‌یی له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که به‌لانی که‌م نۆ که‌س کوژراون.
زیاتر نیشـان بده