هه‌زاران کوردی شاری حه‌سه‌که به‌ره‌و شاره‌کانی عاموده و ده‌رباسیـیه ئاواره‌بوون به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و حکومه‌تی سوریا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاره‌که هه‌ڵگیرسا.
هێزه‌کانی حکومه‌ت به تۆپ و تانک و فڕۆکه بۆردومانی ناوچه کوردیـیه‌کانی شاره‌که‌یان کرد و له ئاکامدا 10 که‌سی سیڤیل کوژراون و نزیکه‌ی 40 که‌سی دیکه برینداربوون که زۆربه‌یان ژن و منداڵبوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌ت 5 که‌سی سیڤیلیشیان ده‌سـتگیرکردووه و که‌وتوونه‌ته تاڵان‌کردنی ماڵ و موڵکی کوردان له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه.
هه‌رچه‌نده به هه‌وڵی ڕیش سـپـیـیانی کورد و عه‌ره‌ب هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕ به ئاگربه‌ستێـک گه‌یشـتوون، به‌ڵام له‌به‌ر گرژی ڕه‌وشه‌که چاودێران ده‌ڵێن پـێناچێت به‌رده‌وام بـبێت.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له عاموده‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.