ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیـیه جهلدکردنی ڕائیف به‌ده‌وی چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤیان دواخست پاش ئه‌وه‌ی پـزیشهکهکهی ڕایگه‌یاند شوێنی برینه‌کانی 50 جهلدهکهی هه‌فته‌ی ڕابردووی هێشـتا ساڕ‌ێژ نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌رگه‌ی جه‌لدی دیکه ناگرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو کاربه‌ده‌سـتانی سعودیـیه ده‌سـتیانکرد به جێبه‌جێـکردنی بڕیاری دادگا که بریتیـیه له لێدانی ڕائیف به 1000 جه‌لده له ماوه‌ی 20 هه‌فته‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له به‌رده‌م مزگه‌وتی جفالی له شاری جه‌دده و له به‌ر چاوی ده‌یان که‌س 50 جه‌لده‌ی لێدرا.
جێی ئاماژه‌یه ڕائیفی ته‌مه‌ن 30 سـاڵ که هاوسه‌ره‌که‌ی و سێ منداڵه‌که‌ی ئێسـتا له وڵاتی که‌نه‌دان، له 17 ی مانگی شه‌شی سـاڵی 2012 وه ده‌سـتگیرکراوه به تاوانی کردنه‌وه‌ی بڵاگێـک له‌گه‌ڵ سوعاد ئه‌لشمه‌ری چالاکوان به ناوی "الشبكة الليبرالية السعودية الحرة" که تیایدا ههلێـکیان ڕه‌خساندبوو بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئاینه‌کان و مه‌سه‌له سیاسیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌یان.
له 29 ی مانگی حه‌وتی سـاڵی 2013 حوکمی 7 سـاڵ زیندانی و لێدانی 600 جه‌لده درا له‌گه‌ڵ داخستنی بڵاگه‌که‌ی، به‌ڵام له 7 ی مانگی پـێـنجی سـاڵی 2014 جارێـکی دیکه دادگایی کرایه‌وه و حوکمی زیندانیـیهکهی بۆ 10 سـاڵ زیاکرا له‌گه‌ڵ هه‌زار جه‌لده‌ی لێبدرێت و یه‌ک ملیۆن ریال سزای دارایی بدرێت که ده‌کاته نزیکه‌ی 267 هه‌زار دۆلار.
ڕێـکخراوه جیهانیـیه‌کانی مافی مرۆڤ به توندی ئه‌و سزایانه‌ی دژی ڕائیفیان سه‌رزه‌نشتکرد و داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیـیه کردووه بڕیاری ڕاگرتنیان بده‌ن.