براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ده‌یڤد کامیرۆن، سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ دووه‌م جار له کۆشکی سپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆده‌بنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌لجیکا ده‌ڵێن پـۆلیس هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ی له دژی گرووپێـکی توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌نجام دا که ئه‌ندامه‌کانی له سوریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی هێرشێـکی گه‌وره‌ی تێرۆرستی و له ئاکامدا 2 که‌س کوژران
مه‌ولود چاویش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 700 که‌سی تورک په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یانی له قه‌ڵه‌م دا ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌ڕێنه‌وه
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا که‌سێـکی خه‌ڵـکی ویلایه‌تی ئۆهایۆی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له ناو بینای کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا و پاشان هه‌وڵی ته‌قه‌کردن له کارمه‌ندانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بیناکه
نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا خێڵه سووننه‌کانی عێراق پـڕچه‌ک ناکات، به‌ڵام کارده‌کات بۆ پشتیوانیکردنی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، وه خێڵه‌کانیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه هاوکاری بکه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشی کرده سه‌ر سه‌رۆکی تورکیا و به که‌ڵه‌گای دژی سامیـیهت ناودێری کرد
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت له گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵ له نزیک گوندی کۆباشی 16 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ریه‌که‌یان گولـله به سه‌ریانه‌وه نراوه
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی کارتی ناسنامه له توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی له وڵاته‌که‌یدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو ڕێگه‌یان لێبگرێت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نه‌که‌ن به گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کان له عێراق و سوریا
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت دادگایه‌کی وڵاته‌که‌یان فه‌رمانی به ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیـیه ئه‌لیکترۆنیـیه‌کانی وڵات کردووه ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بلۆک بکه‌ن که به‌رگی پـێشه‌وه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدو بڵاوده‌که‌نه‌وه
قاعیده‌ی جیهاد له دورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه خوێناویـیه‌که‌ی سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدۆی فه‌ڕه‌نسایی ڕاگه‌یاند
شه‌ڕی توند له کۆبانی بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بووه و هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی هێزی پـێشـمه‌رگه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان توانیویانه چه‌ند شوێنێـکی دیکه‌ی شاره‌که له داعش پاکبکه‌نه‌وه
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ده‌بێت به ته‌واوی داعش له ناوببرێت، چونکه له‌شکرێـکی تێرۆرستیـیه و چه‌کداری له هه‌موو شوێنێـکهوه هه‌یه
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی تورکیا ده‌ڵێت ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 6 که‌س ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ژنێـکه‌وه کرایه سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی ئسته‌نبوڵ و له ئاکامدا پـۆلیسێـک کوژرا و پـۆلیسێـکی دیکه برینداربوو
تویته‌ر و یوتیوبی فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه هاککران و ئه‌نجامده‌رانی ده‌ڵێن سه‌ر به گروپی داعشن
ژان ئیڤ‌لو دریان وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رباز له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بڵاوده‌کرێنه‌وه و هه‌روه‌ها 5 هه‌زار پـۆلیسیش ته‌رخان ده‌کرێن بۆ پاسه‌وانیکردن له شوێنه جووه‌کان و مزگه‌وته‌کانیش
له ئاکامی دوو هێرشه تیرۆرستیه‌که‌ی پاریس، کوشکی سپی وڵاتهیهگرتوهکانی ئه‌مریکا رایدهگهێنێت که میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌ی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندڕه‌و ده‌کات
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه له هیندسـتانه‌وه گه‌یشته پاکستان به سه‌ردانێـکی پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراو
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کوبا 53 زیندانیکراوی سیاسی ئازادکردووه، وه به‌مه‌ش بهڵێـنێـکی مانگی ڕابردووی به ئه‌نجام گه‌یاند که له چوارچێوه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات دایبوو
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی لوبنان ده‌ڵێن به‌ره‌ی نوسره‌ی باڵی ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی سه‌ربازه لوبنانیـیه به بارمته گیراوه‌کانی لای خۆی کردووه، وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی لوبنان له به‌ندیخانه‌ی ڕۆمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووت ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامیاندا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت حه‌یات بومدیه‌ن هاوسه‌ری ئه‌میدی کولیبالی، هێرشبه‌ره‌که‌ی سه‌ر فرۆشگا جووه‌که‌ی پاریس، له 8 ی مانگی یه‌که‌وه له تورکیاوه چووه‌ته ناو خاکی سوریا
زیاتر نیشـان بده