سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێن هه‌ر هه‌نگاوێـک به ئاڕاسته‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ بۆ سه‌ر ئێران له‌وانه‌یه زیان به دانوسـتاندنه‌کانی له‌مه‌ڕ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ر له کۆشـکی سپـی، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ڤیتۆی هه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک ده‌کات که له لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکاوه په‌سه‌ندبکرێت بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ. ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌ویش گوتی خۆی به تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرێس کردووه.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی داوا له یاسادانه‌ران ده‌کات بۆ چه‌ند مانگێـک بوه‌ستن هه‌تا بـبینن ئایا شیانی هه‌یه به چاره‌سه‌رێـک بۆ کێشه‌که بگه‌ن "به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ بژاره‌ی شه‌ڕ به‌رن." پاشان گوتی له ئێسـتادا هیچ به‌هانه‌یه‌کی وه‌ها نیـیه بۆ تێـکدانی دانوسـتاندنه‌کان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئێرانیـیه‌کان به‌خۆیان لێی ده‌چنه ده‌رێ.
هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا گوتیان هه‌ڕه‌شه‌کردن به سه‌پاندنی سزای دیکه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی نه‌هێشـتنی کۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی کرده‌وه ئه‌گه‌ربێت و هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان شـکستیان هێنا، ئه‌وا هه‌موو بژاره‌کان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له به‌رده‌سـتدان.
هه‌روه‌ها گوتی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕێـکه‌وتنێـکیش له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که گه‌یشتن، ئه‌وا ڕۆژئاوا هێشـتا کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌وانه ئه‌و تێرۆره‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشـتیوانی لێده‌کرێت، لێدوانه‌کانی ئێران له باره‌ی ئیسرائیله‌وه و پشـتیوانی دارایی له حزبوڵڵا ، ناکۆکیـیه‌کان له‌گه‌ڵی هه‌ن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا.