وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پلانی هه‌یه زیاتر له 400 سه‌رباز بنێرێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌رهه‌ڵداوه میانڕه‌وه‌کانی سوریا تا شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکه‌ن.
وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پرۆسه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌که له مانگی سێ‌دا ده‌ستپێبکات.
ماڵپه‌ڕی (دیفێنس وان) ده‌ڵێت تورکیا و قه‌ته‌ر و هه‌روه‌ها شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه قایل بوون له‌سه‌ر میوانداری کردنی ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باسی له‌وه نه‌کردووه ئایا ئه‌و پرۆسه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنه له کوێ ده‌کرێن.
پلانی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی ئۆپزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا به‌شێکه له به‌رنامه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌رۆک ئۆباما به مه‌به‌ستی بره‌ودان به توانایی سه‌ربازیی هێزه‌کانی ئۆپزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه و ئه‌وجا پاشه‌کشه کردن به چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوکاتی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی هاوپه‌یمانێتی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ده‌یکاته سه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه.