جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پاریس له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا کۆبووه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌که نزیکه‌ی یه‌ک کاژمێری خایاندووه به‌ڵام باسیان له هیچ ورده‌کاریه‌ک نه‌کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پاریسه بۆ ڕێزلێنان له قوربانیانی هێرشه تێرۆریستیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی فه‌ڕه‌نسا.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ژنێڤ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زه‌ریف کۆبووه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ئێران و هه‌روه‌ها شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له هه‌وڵدان تا ڕۆژی یه‌کی مانگی حه‌وت که دوا واده‌یه بگه‌نه ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران.
پێشتر مانگی یازده‌ی ڕابردوو دانرابوو وه‌ک دوا واده بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه به‌ڵام وتووێژه‌کان درێژکرانه‌وه.
دانوستاندنه‌کان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ن ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم که‌م بکاته‌وه تا نه‌توانێت چه‌کی ناو‌کی دروست بکات و له به‌رامبه‌ریشدا سزاکان له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.