هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له باشوری هه‌رێمی هێلماند له ئه‌فغانستان به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خۆی ته‌قاندۆته‌وه به کاروانێکی هێزی ئاسایشی ئه‌فغانستاندا.
له‌م هێرشه خۆکوژیه‌دا چوار که‌س کوژراون و زیاتر له 12 که‌سیش بریندارن.
ئه‌م هێرشه‌ش چه‌ند کاژمێرێک پاش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک ڕوویداوه له هه‌رێمی قه‌نده‌هار که دوو که‌سی سیڤیلی تیا بریندار بوون.
له ڕاگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستاندا ئاماژه به‌وه کراوه هێزه ئاسایشیه‌کان به‌لانی که‌م 72 یاخیبووی تاڵیبانیان کوشتووه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له هه‌رێمه‌کانی هێلماند، قه‌نده‌هار، غه‌زنی و هه‌روه‌هاش کونار له دژی تێرۆر کراون.
یاخیبووانی تاڵیبان به‌رده‌وام باشوری ئه‌فغانستانیان کردۆته ئامانج بۆ هێرشه‌کانیان.
هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کوژرانی شه‌ش که‌سی سیڤیلی له ئه‌فغانستان ئیدانه کردووه کاتێک ڕۆژی شه‌ممه مینێکی چێنراو به ئۆتۆمبێله‌که‌یاندا ته‌قیه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی نانگههار.
قوربانیه‌کانی ئه‌و ڕووداوه ژن و مێردێک و دوو کوڕیان و کچێک‌یان و هه‌روه‌ها شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ش کوژران.