پارتی هه‌رێمی دیموکراتێـک (ده‌به‌په) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری دیاربه‌کر خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سازکرد له دژی ئه‌و حاڵه‌تی کوشتنانه‌ی له شاری جه‌زیره‌ی بۆتان ڕوویانداوه و نازانرێت تاوانکاره‌کان کێن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌و شاره کوڕێـکی ته‌مه‌ن 12 و پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 43 سـاڵ که له به‌رده‌رکی ماڵه‌که‌ی خۆی ئۆتۆمبیله‌که‌ی چاک ده‌کرده‌وه له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌ک کوژراون.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.