هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌پاڵپشـتی چه‌کی قورسی هێزی پـێشمه‌رگه و هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان، له پاش شه‌ڕێکی سه‌خت له دژی چه‌کدارانی داعش، ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر گردی ستراتیژی مشته‌نور که به‌سه‌ر شاری کۆبانی ده‌ڕوانێت.
زار مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند شه‌وی یه‌کشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنی به‌رزایـیه‌کانی مشـته‌نور ده‌سـتیپـێـکرد به بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان و چه‌کی قورسی پـێشمه‌رگه و پاشان هێرشی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌سـتیپـێـکرد و توانرا ئه‌و به‌رزایـیه سـتراتیژیـیه ئازادبکرێت.
پاشان زارا مستۆ گوتی نزیکه‌ی 40 چه‌کداری داعش له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کوژراون و ئێسـتا هێزی پـێشـمه‌رگه گه‌یشـتووه‌ته سه‌ر مشته‌نور. گوتیشی به‌رزایـیه‌کانی مشته‌نور شوێنێـکی سـتراتیژیـیه له ڕووی له‌شـکری و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری مۆڕاڵیشی هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئیدریس نه‌عسان به‌رپرس له کانتۆنی کۆبانی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه گردی مشته‌نور به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پاش شه‌ڕێـکی خوێناوی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرایه‌وه و زیانی گیانی له هه‌ردوولا که‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ئه‌ویش ڕایگه‌یاند یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ئاڵاکه‌یان به‌سه‌ر گرده‌که له باشوری کۆبانی به‌رزکردۆته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌که و ئیدریس نه‌عسان ده‌ڵێن به کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی به‌رزایـیه‌کانی مشته‌نور، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به سانایی له‌و ڕێگایانه ده‌ڕوانن که له لایه‌ن داعشه‌وه به‌کارده‌هێنرێن بۆ ڕه‌وانه‌کردنی چه‌کدار و چه‌ک بۆ شه‌ڕی کۆبانی.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی یه‌په‌گه له پـێشـڕه‌ویـیه‌کی به‌رده‌وامدایه به پاڵپشـتی هێرشی ئاسـمانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه.