ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له ئه‌ستانبوڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێژی مردوویان کردووه وه‌ک ڕێزلێنان بۆ شه‌ریف و سه‌عید کواچی، واته ئه‌و دوو برا چه‌کداره‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا 12 که‌سیان کوشت له فه‌ڕه‌نسا.
نزیکه‌ی 160 که‌س هه‌ر هه‌موویان هاواریان ده‌کرد (الله اکبر) و له‌و دروشمه‌ی به‌رزیشیان کردبووه‌وه وێنه‌ی (ئوسامه بن لادن) سه‌رۆکی پێشووی تۆڕی تێرۆرکاریی ئه‌لقاعیده دانرابوو هه‌روه‌هاش وێنه‌کانی (سه‌عید و شه‌ریف).
هاوکاتی ئه‌و مه‌ڕاسیمی نوێژکردنه‌ی ده‌یانکرد پۆسته‌ری بچوکیشیان دانابوو تیایاندا نوسرابوون "هه‌موومان شه‌ریفین" و " هه‌موومان سه‌عیدین".
ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه له ئه‌ستانبوڵ هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی به‌لانی که‌م 12 که‌س له فه‌ڕه‌نسا و له ئه‌ڵمانیا له‌مڕۆ هه‌ینیدا به‌گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی .