به‌ڕازیل و هۆڵه‌ندا باڵیۆزه‌کانی خۆیان له ئیندۆنیسیا بانگ کردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داواکانی ئه‌م دوو وڵاته‌ی فه‌رامۆش کردووه تا لێبوردن ئه‌و شه‌ش که‌سه بگرێته‌وه که سزای مردنیان سه‌پێندرابووه سه‌ر.
ئیندۆنیسیا به تاوانی قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات بڕیاری مردنی داوه به‌سه‌ریاندا و له‌و شه‌ش که‌سه پێنجیان خه‌ڵکی بیانین.
ئۆفیسی دادپارێزی گشتی ده‌ڵێت زووه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به گولله سزاکان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش که‌سه جێبه‌جێکراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزایه‌ی به دڕندانه و سزایه‌کی نامرۆڤانه ناودێرکردووه و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش نکوڵی کردنه له سه‌روه‌ری و شکۆمه‌ندیه‌کانی مرۆڤ و جێی قایل بوون نییه.
له ڕاگه‌یاندنێکیشدا حکومه‌تی به‌ڕازیل ده‌ڵێت به‌کارهێنانی سزای مردن کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له نێو ئه‌وانه‌ی ئه‌م سزای مردنه‌یان له‌سه‌ر سه‌پێندراوه خه‌ڵکی مالاوی و نایجیریا و ڤیه‌تنامیشی تیادایه.
سه‌رۆکی ئیندۆنیسیا که له مانگی ده‌دا پۆستی ئۆفیسی وه‌رگرت داوای ئه‌م وڵاتانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه وه‌ک نیشاندانی هه‌ڵوێستی توندی خۆی دژی قاجاغچێتی به به به‌نگ و موخه‌ده‌راته‌وه.