له هێرشێـکی ئاسمانی هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی له‌شـکری ئیسرائیل له ناوچه‌ی قونه‌یته‌ره‌ی باشوری سوریا له نزیک به‌رزایـیه‌کانی گۆلان 6 پاسداری ئێرانی کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵ بووه.
هێرشه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کرا له‌و ده‌مه‌ی کاروانێـکی ئۆتۆمبیل که که‌سانی ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنانیان تیادا بوو به‌ره‌و ناوچه‌ی قونه‌یته‌ره‌ی نزیک سنووری ئیسرائیل به‌ڕێکه‌وتبوون.
ئێران لای خۆیه‌وه هه‌واڵی هێرشه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک له هێزی تایبه‌تی سوپای پاسداران تیایدا کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵێـکه به ناوی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ڵڵادادی.
هه‌روه‌ها له‌و هێرشه 6 ئه‌ندامی حزبوڵڵای لوبنانیش کوژراون، که دووانیان سه‌رکرده‌ن، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عیسا و جیهاد مه‌غنیـیه که کوڕی عیماد مه‌غنیـیه‌یه ڕێبه‌ری پـێشووی باڵی له‌شکری حزبوڵڵا ، ئه‌وه‌ی سـاڵی 2008 به ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له دیمه‌شق کوژرا.
سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌کدا گوتی ئه‌و کۆمه‌ڵه که له سێ ئۆتۆمبیل‌دا بوون بۆ سه‌ردانێک چووبوون بۆ شارۆچکه‌ی (مه‌زره‌عه ئه‌لئه‌مه‌ل) له قونه‌یته‌ره‌ی به‌رزایـیه‌کانی گۆلان.
ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌وانه کۆمه‌ڵێـک تێرۆرست بوون نه‌خشه‌یان بۆ هێرشکردن له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان دادڕشت له‌و به‌شه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری ئیسرائیلدایه.