وا پێج ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، کارەساتێک کە بوو بەهۆی گرتن و سەبی کردن و کوشتنی زیاتر لە شەش هەزار ئێزیدی لە شەنگال کە تا ئێستاش زیاتر لە سێ هەزار لەوانە بێسەروشوێنن.
شلۆڤان جه‌لال گه‌نجێکی کورده که له ته‌مه‌نی 8 ساڵایـیهوه هاتووه‌ته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. پاش تێکه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکایی هه‌ستی به جیاوازییه‌کانی نێوان کورد و ئه‌مه‌ریکاییه‌کان کردووه
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له تاجی ڕوویدا که به 20 کلیۆمه‌تر دوور ده‌که‌وێته باکوری به‌غداوه. له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون. کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک له شوێنی ڕووداوه‌که ژماره‌ی قوربانییه‌کانیان پشتڕاست کردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جارێکی دیکه داواکارییه‌که‌ی له حکومه‌تی سوریا دوپات کرده‌وه تا په‌یوه‌ست بێت به کاتی دیاری کراوی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کان دژ به مه‌ده‌نیان.
سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک پێشوه‌چوون له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕازیلدا بووه، هه‌رچه‌نده کاری زیاتریش پێویسته بکرێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشکی سپی دان ڕۆبنسن ده‌ڵێت سه‌رۆک پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی برازیل جیلما ڕوسیف لێدوانی‌دا.
ئه‌فغانستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری هه‌ڵمه‌تی شه‌وانه بۆسه‌ر ماڵه ئه‌فغانییه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
له ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی سوریا ئامانجه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که پێکاوه. ئه‌مه‌ش که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له دوامه‌وڵه‌تی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی لێ ده‌کات.
لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته‌وه که ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه مه‌ترسی توش بوون به نه‌خۆشی له‌رزۆکیان زۆر زیاتره به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا.
کوفی ئه‌نان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا له ڕۆژی دووشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ڕاگه‌یاند حکومه‌تی سوریا قائیل بووه به ده‌سپێکردنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له شار‌و شارۆچکه‌کان و تا 10ی مانگی چوار کشانه‌وه‌ی له‌شکری به ته‌واوه‌تی کۆتایی پێده‌هێنێت.
دادگایه‌کی پاکستان له ڕۆژی دووشه‌ممه سزای زیندانی کردنی سه‌پاند به سه‌ر سێ بێوه‌ژنی ئوسامه بن لادن و دوو کچه‌که‌ی به تاوانی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له پاکستان ماونه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌ی خۆیان له حکومه‌ت شاردۆته‌وه. دادگایه‌کی پاکستان له ڕۆژی دووشه‌ممه سزای زیندانی کردنی سه‌پاند به سه‌ر سێ بێوه‌ژنی ئوسامه بن لادن و دوو کچه‌که‌ی به تاوانی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له پاکستان ماونه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌ی خۆیان له حکومه‌ت شاردۆته‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌یاز گول له ئیسلام ئاباده‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه. به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشی ، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی له ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایی کردنه‌که‌یان له‌و ماڵه‌دا به‌ڕێوه برد له که ژنه‌کان له مانگی ڕابوردووه‌وه و له‌وه‌تای به فه‌رمی تاوانبار کراون له‌وێ دانرابوون. دادگا بێوه‌ژنه‌کانی ئوسامه بن لادن و دوو کهچهکهیان بۆ چه‌ندین تاوان گوناهبار کرد، له ناویاندا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی هاتنه پاکستانه‌وه و ساخته کردن. پارێزه‌ری به‌رگری محه‌مه‌د ئه‌میر خه‌لیل ڕایگه‌یاند " ئه‌وان سزای 45 ڕۆژی زیندانیان به‌سه‌ردا دراوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار کراوه‌ته‌وه تا کاری گێڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان جێبه‌جێ بکات". دووان له ژنه‌کانی هاووڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ن و ئه‌وی تریشیان یه‌مه‌نییه. شایانی باسه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا میدیای پاکستانی ورده‌کاری زیاتری له لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ل بێوه‌ژنه یه‌مه‌نییه‌که‌ی بن لادن دا بڵاو کرده‌وه. ئه‌مه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئه‌ل سه‌دا به پۆلیسی پاکستانی گوتووه بن لادن نزیکه‌ی 10 ساڵی ژیانی به خۆشاردنه‌وه له ناو پاکستان به‌سه‌ر برد پاش هێرشه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. گوتیشی خێزانه‌که‌ی له پێنج ماڵی جیا جیا له سه‌رانسه‌ری پاکستان خۆیان حه‌شار دابوو. گوتیشی له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه دا ئه‌و 4 منداڵی بووه که دوانیانی له نه‌خۆشخانه‌ی حکومه‌تدا بووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 1:15 خوله‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌له‌ری کلنتن ده‌ستی کردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودیه له ڕیاض به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی مه‌سه‌له‌ی سوریا.
به پێێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت باشتر بێت هه‌وڵ بده زیاتر به پێوه ڕاوه‌ستیت. لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی که 11 کاتژمێری زیاتری ڕۆژه‌که‌یان به دانیشتن به‌سه‌ر ده‌به‌ن له سه‌دا 40 شیانی مردنیان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا هه‌یه.
پێشتر له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا وه‌زاره‌تی کاروباری ژنان هه‌بوو به‌ڵام له‌م کابینه‌یه‌ی ئێستادا ئه‌م وه‌زاره‌ته نه‌ماوه له بری ئه‌مه کار کرا بۆ دروست کردنی ئه‌نجومه‌نێکی تایبه‌ت به خانمان.
10ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتا جیهان سه‌رنج ده‌داته په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ جیهانی موسوڵماناندا.
ڕۆژێک به‌ر له تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی 11ی سپته‌مبه‌ری 2001 سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ستایشی ئه‌و که‌سانه‌ی کرد له‌و ڕۆژه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵی ڕزگار کردنی ژیانی ئه‌وانیان دا و هه‌روها ئه‌ندامانی له‌شکری وڵاته‌که‌ش.
هێزه‌کانی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا دوا هێرشی خۆیان ده‌که‌نه سه‌ر بانی وه‌لید که دوا شوێنه هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری پێشوو موعه‌مه‌ر قه‌زافی تیایدا به‌هێزن.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ملیتانه‌کانی که‌رتی غه‌زه بۆردومانی ناوچه‌کانی باشوری ئیسرائیلیان کردووه. له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌دا به‌لایه‌نی که‌م که‌سێکی سیڤیلی کوژراوه‌و 20 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا به خه‌ستی بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه به تایبه‌تیش ناوچه‌ی برادۆست.
وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ته‌که‌ی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌گه‌ڵ 9 له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی چووه بۆ میسڕ.
زیاتر نیشـان بده