له ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی سوریا ئامانجه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که پێکاوه. ئه‌مه‌ش که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له دوامه‌وڵه‌تی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی لێ ده‌کات.
چالاکوانان ده‌ڵێن تۆپبارانی ناوچه‌که کراوه به حومس و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقیشه‌وه. ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 24 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون. ئه‌م هێرشه له کاتێکدا بوو که به پێێ ڕاپۆرتان ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی سوری به‌شداریان له خۆپیشاندانێکی دژه حکومه‌تدا کردبوو. ئه‌م ئاماره به پێی ئۆپۆزسیۆن بوو.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون له ڕۆژی هه‌ینی به توندی ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی سوریا گرت بۆ به‌رده‌وام بوونی له هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مه‌ده‌نیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دیمه‌شق دڵنیای کردبوونه‌وه که ده‌ستی کردووه به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له شاره سه‌ره‌کییه‌کاندا.
شایانی باسه حکومه‌تی سوریا په‌یمانی داوه تا 10 ی مانگی 4 هه‌مو ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی ڕاده‌گرێت. به پێی بڕگه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که له ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڵاو کرایه‌وه، ده‌بوایه ئۆپزسیۆن له ماوه‌ی 48 کاتژمێر پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت په‌یمانی خۆی به‌جێ بگه‌ێنێت ئه‌مانیش چه‌ک دابنێن.
به‌ڕێز بان گوتی ئه‌و کاته دیاری کراوه نابێت ببێت به بیانویه‌ک بۆ کوشتنی خه‌ڵکی.