دادگایه‌کی پاکستان له ڕۆژی دووشه‌ممه سزای زیندانی کردنی سه‌پاند به سه‌ر سێ بێوه‌ژنی ئوسامه بن لادن و دوو کچه‌که‌ی به تاوانی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له پاکستان ماونه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌ی خۆیان له حکومه‌ت شاردۆته‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌یاز گول له ئیسلام ئاباده‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشی ، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی له ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایی کردنه‌که‌یان له‌و ماڵه‌دا به‌ڕێوه برد له که ژنه‌کان له مانگی ڕابوردووه‌وه و له‌وه‌تای به فه‌رمی تاوانبار کراون له‌وێ دانرابوون.
دادگا بێوه‌ژنه‌کانی ئوسامه بن لادن و دوو کهچهکهیان بۆ چه‌ندین تاوان گوناهبار کرد، له ناویاندا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی هاتنه پاکستانه‌وه و ساخته کردن.
پارێزه‌ری به‌رگری محه‌مه‌د ئه‌میر خه‌لیل ڕایگه‌یاند " ئه‌وان سزای 45 ڕۆژی زیندانیان به‌سه‌ردا دراوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار کراوه‌ته‌وه تا کاری گێڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان جێبه‌جێ بکات".
دووان له ژنه‌کانی هاووڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ن و ئه‌وی تریشیان یه‌مه‌نییه.
شایانی باسه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا میدیای پاکستانی ورده‌کاری زیاتری له لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ل بێوه‌ژنه یه‌مه‌نییه‌که‌ی بن لادن دا بڵاو کرده‌وه. ئه‌مه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئه‌ل سه‌دا به پۆلیسی پاکستانی گوتووه بن لادن نزیکه‌ی 10 ساڵی ژیانی به خۆشاردنه‌وه له ناو پاکستان به‌سه‌ر برد پاش هێرشه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. گوتیشی خێزانه‌که‌ی له پێنج ماڵی جیا جیا له سه‌رانسه‌ری پاکستان خۆیان حه‌شار دابوو. گوتیشی له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه دا ئه‌و 4 منداڵی بووه که دوانیانی له نه‌خۆشخانه‌ی حکومه‌تدا بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 1:15 خوله‌که.