نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جارێکی دیکه داواکارییه‌که‌ی له حکومه‌تی سوریا دوپات کرده‌وه تا په‌یوه‌ست بێت به کاتی دیاری کراوی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کان دژ به مه‌ده‌نیان. به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان ئه‌و هیوایانه که‌م ده‌کاته‌وه که حکومه‌ت په‌یمانه‌که‌ی به‌جێ بگه‌ێنێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مارگرێت به‌شیر ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
له کاتێکدا تا ئاماده کردنی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێک ماوه بۆ ئه‌و کاته‌ی دیاری کرابوو تا له‌شکری سوریا له شار‌و شارۆچکه‌کاندا بکشێته‌وه و به‌کار هێنانی چه‌کی قورس ڕاگرێت وه‌کو یه‌که‌م هه‌نگاوی شه‌ش خاڵه‌که‌ی به‌رنامه‌ی ئاشتی که به نێوبژیوانی نوێنه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کوفی ئه‌نان ئه‌نجام درا، ئه‌و به‌رنامه‌یه له مه‌ترسیدایه له کاتێکدا که تانک و هه‌لی کۆپته‌ره‌کانی حکومه‌ت به به‌رده‌وامی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شارێک له ناویاندا حومس، حه‌ما و ده‌رعه.
له ڕۆژی دووشه‌ممه توندوتیژی گه‌یشته سنوری سوریاش له کاتێکدا وێنه‌گرێکی لوبنانی له سنوری لوبنان له نێو سوریاوه ته‌قه‌ی لێکراو کوژرا. هاوکات کاربه‌ده‌ستان له تورکیاش ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له که‌مپی په‌نابه‌ره سورییه‌کان له سنوری تورکیادا کردووه و چه‌ند که‌سێکیشیان بریندار کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:06 خوله‌كه