پێشتر له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا وه‌زاره‌تی کاروباری ژنان هه‌بوو به‌ڵام له‌م کابینه‌یه‌ی ئێستادا ئه‌م وه‌زاره‌ته نه‌ماوه له بری ئه‌مه کار کرا بۆ دروست کردنی ئه‌نجومه‌نێکی تایبه‌ت به خانمان.
ڕوناک فه‌ره‌ج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنان له بری وه‌زاره‌تی کاروباری ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پرسی خانمان له‌م وڵاته‌دا پرسێکی زۆر گرنگه. گۆڕینی وه‌زاره‌ته‌که بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه زۆرترین پاڵپشتی هه‌بێت.
ڕوناک فه‌ره‌ج سه‌ردانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کرد و له گفتوگۆیه‌کدا ڕایگه‌یاند ڕیکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی خانمان ده‌که‌ن، کاریان فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ته ئه‌و داوایانه‌ی که هه‌یانه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ر به حکومه‌ته و ده‌کرێت وه‌ک ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و ڕیکخراوانه‌و حکومه‌ت بێت ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی چاودێری زۆر له کاره‌کان ده‌کات.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆکه کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه ماوه‌که‌ی 15:43 خوله‌که