به پێێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت باشتر بێت هه‌وڵ بده زیاتر به پێوه ڕاوه‌ستیت. لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی که 11 کاتژمێری زیاتری ڕۆژه‌که‌یان به دانیشتن به‌سه‌ر ده‌به‌ن له سه‌دا 40 شیانی مردنیان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا هه‌یه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌ندروستی زیاتر له 222 هه‌زار که‌س ئه‌نجام دراوه که ته‌مه‌نه‌کانیان 45 ساڵان و گه‌وره‌تر بووه.
سه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که هاید ڤان پلۆگی زانکۆی سدنی ده‌ڵێت توێژینه‌وه‌که گرنگی تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووانی زۆر بوو و ئه‌مه یه‌که‌م جاره له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ته‌واوی کاتی دانیشتن هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. تا ئێستا زۆر به‌ی کات باس له زیانه‌کانی دانیشتنی زۆر بۆ ته‌ماشا کردنی ته‌له‌ڤزیۆن کرابوو.
لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س له سه‌ر کاره‌کانیان زۆر داده‌نیشن پێویسته له دوای کار زیاتر به پێوه بن و پیاسه بکه‌ن یاخود کاره‌کانی ماڵه‌وه‌یان به پێوه بکه‌ن.
دکتۆر سوزان ستینبۆم به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی ژن و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی لینۆکس هیل له نیویۆرک ده‌ڵێت ڕاسته مرۆڤ پێویستی به کارکردن هه‌یه‌و هه‌ندێک که‌س کاره‌کانیان زیاتر دانیشتنه به‌ڵام کاتێک که ده‌چیته‌وه ماڵه‌وه زۆر گرنگه که جارێکی دیکه به دیار ته‌له‌ڤزیۆن و یان کۆمپیوته‌ره‌وه دانه‌نیشیت.