هه‌روادێ و ناکۆکییه‌کانی نێوان لیستی ئهلعراقییهو ده‌وڵه‌تی یاسا قوڵتر ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له پاش دڕاندن و سوتاندنی وێنه‌کانی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌ڕێز عه‌لاویش دژی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌م ناکۆکییانه زیاتر په‌ره‌یان سه‌ند.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بڵاو کردووه‌ته‌وه. له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له هه‌رێمی کوردستان کراوه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ جیاوازیه‌کانیان که‌مکرده‌وه له کاتێکدا ده‌ستیان کرد به وتووێژی 2 ڕۆژی له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا بۆ تاوتوێکردنی ئاستی تێگه‌یشتن له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی هاوپه‌یمانان له لیبیا.
ئه‌ڵوه‌ن عه‌لی ژنێکی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و له کاتی کیمابارانه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌مه‌نی 8 ساڵان بووه له‌و ده‌مه‌دا ئه‌ندامانی زۆر نزیکی خێزانه‌که‌ی له ده‌ست داوه به دایک و باوکیشییه‌وه. له‌م وتووێژه‌دا ئه‌ڵوه‌ن باس له کاریگه‌رییه‌کانی کیمیاوییه‌که به‌سه‌ر خۆی دا ده‌کات.
کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجانی کورد به به‌شداری ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی کردن له مافه‌کانی گه‌نجانی کورد و چالاکوانانی بواری ڕێکخراوه‌کانی گه‌نجان له دیاربه‌کر به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی بهههڤرا: وتووێژ له‌گه‌ڵ دوو خوێندکاری شه‌شی ئاماده‌یی. سه‌باره‌ت به نزیک بوونه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ری ساڵ و هه‌روه‌ها کارگه‌ری ئه‌م خۆپیشاندان و نائارامییانه‌ی شاری سلێمانی به‌سه‌ر خوێندکاراندا.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی دانیشتنێکی په‌رله‌ماندا فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتنامه‌یه‌کی پیشکه‌ش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرد
به‌رنامه‌ی بهههڤرا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق
پیاوێکی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی به تاوانی پلان داڕشتن بۆ ته‌قینه‌وه له چه‌ندین وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیک واشنتۆن ده‌ستگیر کراوه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کینت کلاین ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپهرهست باسی له شیانی ڕێککه‌وتنێکی تاران و قاهیره کرد بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆکهییی نێوان هه‌ردوو وڵات.
کاربه‌ده‌ستان له کشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هندستان ده‌ڵێن پۆلیس 13 که‌سی له خۆپیشانده‌رانی دژ به سوکایه‌تی کردن به قورئان کوشتووه. به هۆی پێکدادان پۆلێکیش کوژراوه.
توێژه‌ره‌وه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند زۆر خواردن ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوانی مێشک و پاشان لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاکامی خراپ که هۆیه‌که بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی تریش.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژ به ژنان له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه توندوتیژیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به به‌راورد به ساڵانی پێش‌و که‌متر بونه‌ته‌وه
ڕۆژی شه‌ممه پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی عێراق له بنکه‌ی شـاری ئهرلنگتۆنی ویلایه‌تی ڤێرجینیای نزیـک واشـنتنی پایته‌ختی ئه
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له واشـنتنی پایته‌خت کۆڕێـکی بۆ دکتۆر سه‌ربه‌ست موفتی سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه