له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا به خه‌ستی بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه به تایبه‌تیش ناوچه‌ی برادۆست.
پارێزه‌ر که‌ریم به‌حری ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی تۆپبارانی ئێران و بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا ناوچه کوێستانیه‌کانی برادۆست چۆڵیان کردووه و له شوێنی تر هه‌ر له برادۆست نیشته‌جێ بوون.
به‌ڕێز به‌حری که بۆخۆی خه‌ڵکی ناوچه‌ی برادۆسته ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه زیانێکی زۆری ئابوری داوه و جوتیاره‌کان ته‌واوی کستوکاڵی خۆیان جێهێشتووه ، ئه‌مه بێ له‌و زیانانه‌ی له ئاژه‌ڵداریش که‌وتون.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز به‌حری ده‌شڵێت مه‌خابن تا ئێستا کاردانه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق به‌پێی پێویست نه‌بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:38 خوله‌که.