ئه‌فغانستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری هه‌ڵمه‌تی شه‌وانه بۆسه‌ر ماڵه ئه‌فغانییه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا براین پادن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن که ده‌سه‌ڵات به ئه‌فغانستان ده‌دات ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی شه‌وانه بکه‌ن، له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان ژه‌نه‌ڕال عه‌بدول ڕه‌حیم وارداک و سه‌رکرده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ژه‌نه‌ڕال جان ئاڵن، مۆر کرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌ستبه‌جێ کاریگه‌ر ده‌بێت.
عه‌بدول ڕه‌حیم وارداک گوتی " له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌کان ده‌بێته ئه‌رکی ئهفغانیهیکان و له‌لایه‌ن هێزێکی تێکه‌ڵ له وه‌زاره‌تی به‌رگری،وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م هێزه‌ش به‌پێی ڕێنماییه‌کانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری کاره‌کان ده‌که‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌کانی که به‌شه‌وانه ئه‌نجام ده‌دران ببوو به هۆی ئاڵۆزی به‌رده‌وامی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانستان و له‌شكری ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی داوای کرد هه‌مو ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که به‌شه‌و ده‌کرێن له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌کانه‌وه ڕابگیرێت و ڕایشیگه‌یاند کاتێک ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وا ده‌بێته شتێکی ورووژێنه‌ر. به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی ناتۆ ڕایانگه‌یاند ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه سه‌لماندویانه که زۆر کاریگه‌رن له ده‌ستگیرکردنی یاخیبووانی تاڵیبان و سه‌رکرده‌کانی ئه‌لقاعیده.
پاشان ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام درا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌فغانییه‌کان ئه‌نجام بدرێت.
له‌م باره‌یه‌وه ژه‌نه‌ڕال ئالن ده‌ڵێت " به‌م یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتنه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌ی چه‌سپاندووه که هێزی تایبه‌تی ئه‌فغانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌رکانه بکه‌ن به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕازی بووه که دڵنیا بێت له‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ئه‌رکانه به ته‌واوه‌تی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری ئه‌فغانستان و یاسای ئه‌فغانستان ئه‌نجام بدرێت.
به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هێزه ئه‌مه‌ریکاییه‌کانی که پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن ده‌بێت به‌ر له ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که داوای مه‌وڵه‌تی گه‌ڕان له دادوه‌رێکی ئه‌فغانی بکه‌ن. هه‌وه‌ها کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی کۆنتڕۆڵی ئه‌و که‌سانه‌یان له‌ده‌ستدا ده‌بێت که له هه‌ڵمه‌ته‌کانی شه‌وانه‌دا ده‌ستگیر ده‌کرێن و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێگا ده‌ده‌ن لێکۆله‌رانی ئه‌مه‌ریکایی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ زیندانییه‌کاندا بکه‌ن.
شایانی باسه به‌م دوواییانه هه‌ردوو لا ڕێککه‌وتنێکیان له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی تریش کرد بۆ ناردنی زیندانیان بۆ گرتووخانه‌ی کابول.
ژه‌نه‌ڕال ئاڵن گوتی ئه‌م دوو ڕێککه‌وتنه بوو به هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م پێشوه‌چوونه‌کانی ستراتیژیه‌تی هاوبه‌شی درێژخایان بوون به‌ر له کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ییه‌که‌ی مانگی پێنجی ناتۆ که له شیکاگۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ڕێککه‌وتنانه هاوکات بوون له‌گه‌ڵ زیاد بوونی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزی بیانی پاش زنجیره‌یه‌ک ڕووداو له ناویاندا به کۆمه‌ڵ کوشتنی 17 گوندنشینی ئه‌فغانی که خرایه سه‌ر سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها سوتانی قورئان به بێ مه‌به‌ست له بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه ماوه‌که‌ی 3:36 چرهکهیه.