10ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتا جیهان سه‌رنج ده‌داته په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ جیهانی موسوڵماناندا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا براین پادن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌ماده کردووه.
زۆربه‌ی موسوڵمانانی سه‌رانسه‌ری جیهان هێرشه تیرۆرکارییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ری 2001 یان بۆ سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا شه‌رمه‌زار کرد. به‌ڵام زۆریشیان هه‌ست ده‌که‌ن وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاده به‌ده‌ر بوو. ئه‌نجامدانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان ,هێرشی هێزه‌کانی ناتۆ دژ به لیبیا و پشتیوانی کردنی ئه‌و ڕژێمانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستیان ده‌کرد به بیانو بۆ سه‌رکوت کردنی جودابیران.
ستیڤن کوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕێبازی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی مه‌ریلاند ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌وڵه‌کانی بۆ پشتیوانی کردن له به‌هاکانی ئازادی و دیموکراسی بنکۆڵ ده‌کات.
ستیڤن کول: ئه‌و ئه‌مه‌ریکا خراپه‌ش هه‌یه که هه‌موجارێک پابه‌ند نییه به‌و به‌ها و نرخانه‌وه و وا لێی ده‌ڕوانرێت که په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نه‌بووه، ئاماده‌شه هێزی له‌شکری به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌کار بهێنێت و هه‌وڵ بۆ بره‌ودان به دیموکراسی نه‌دات.
عیسام ئه‌لعه‌ریان ڕێبه‌رێکی ئیخوان موسلمینی کۆنه پارێزی میسڕه، ئه‌و گروپه‌ی که له سه‌رده‌می حوسنی موباره‌کدا قه‌ده‌غه بوو. سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵکییان له هێرشی تیرۆرسته ئیسلامییه‌کان زیاتر کوشتووه و هه‌روه‌ها پێی وایه به‌کارهێنای هێز بۆ هێنانه دی سه‌قامگیری و سه‌پاندنی دیموکراسی له وڵاتانی ئیسلامدا سه‌رکه‌وتوو نیه.
عیسام ئه‌لعه‌ریان: به‌ڵێ شکستیان هێنا له ئه‌فغانستان، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له بونیاد نانه‌وه‌ی وڵاته‌که. به‌ڵێ له عێراقیش دۆڕان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له دروستکردنی نمونه‌یه‌کی دیموکراسی.
ڕاوه‌رگرتنه گشتییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ گه‌یشتن به جیهانی موسوڵمان کاریگه‌رییه‌کی که‌می هه‌بووه.
دیدو بۆچوونی پۆسیتیڤانه له‌سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئیندۆنیسیا باشه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕاستییه‌ی که سه‌رۆک ئۆباما به منداڵی له‌وێ ژیاوه هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته به پرۆسه‌یه‌کی به‌رچاوی دیموکراسیدا تێپه‌ڕ بووه جگه له‌مانه‌ش خودی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆرستی بووه‌ته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌م ڕاستیانه وای کردبێت بۆچوونه‌کانی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له سه‌ر ئه‌مه‌ریکا باش بێت.
هه‌رچه‌نده که‌مایه‌تییه‌کی که ده‌نگیان زۆر ده‌بیسترێت له ئیندۆنیسیا دژی ڕێبازی له‌شکری ئه‌مه‌ریکاو په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیلن. هێرشه کوشنده‌که‌ی پاره‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه که‌شتی خه‌بات کارانی ئاشتی خۆپیشاندانی له جاکارتا لێکه‌وته‌وه
خوێندکاری زانکۆی ئیندۆنیسیا شاهید سوندرا: پێویسته سه‌رۆک ئۆباما ڕێگا له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره کارانه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بگرێت و بۆی دانه‌پۆشێت.
له تونس ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیان ڕه‌خنه له ئه‌مه‌ریکا ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی زۆری گروپه دیموکراسیخوازه‌کان ناکات، به‌ڵام ئه‌م پیاوه ئاماژه به گۆڕانکاری له ڕێبازی ئه‌مه‌ریکادا ده‌کات.
"ئه‌مه‌ریکاییه‌کان خه‌ریکه سه‌رنج ده‌ده‌نه تونس هه‌رچه‌نده زۆر له سه‌رخۆیه. به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م خواستی یارمه‌تیدانی تونسیان ده‌ستپێکردووه".
ستیڤن کول ڕایگه‌یاند به‌رنامه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق و ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها پشتیوانی کردنی ئه‌مه‌ریکا له پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆی هه‌یه ورده ورده دیدوبۆچوونی جیهانی موسوڵمان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بگۆڕێت ، به‌ڵام گوتیشی پێویسته وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیخوان ئه‌ل موسلمین و گروپه ئیسلامییه‌کانی دیکه‌شدا کار بکات.
ستیڤن کول: ئه‌وان ده‌بن به به‌شێک له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی له جیهانی موسوڵماندا سه‌رهه‌ڵدات. پێویسته ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوی دۆستانه‌تر بنێت به‌ره‌و ئه‌و پرۆسانه نابێت به گومانه‌وه له‌و وڵاتانه بڕوانێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌له‌ری کلنتن ئاماژه‌ی به‌وه داوه وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و کارکردن له‌گه‌ڵ ئیخوان ئه‌ل موسلمین عیسام ئه‌لعه‌ریان ده‌ڵێت وا نییه تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان نه‌کردووه.
10 ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی 11 ی سپته‌مبه‌ری 2001 و هه‌ڵوێستی موسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا وه‌کو زیانه‌کانی شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌مێنێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی بیت ماوه‌که‌ی 4:11 خوله‌که