شلۆڤان جه‌لال گه‌نجێکی کورده که له ته‌مه‌نی 8 ساڵایـیهوه هاتووه‌ته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. پاش تێکه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکایی هه‌ستی به جیاوازییه‌کانی نێوان کورد و ئه‌مه‌ریکاییه‌کان کردووه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت پورزایهکیدا ده‌ستی کردووه به‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییانه به ڤیدیۆی زۆر کورت نیشان بدات. شلۆڤان گرته ڤیدیۆکانی له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب داده‌نێت.
له زۆربه‌ی ڤیدیۆکاندا سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان کوڕ و باوک ئه‌وه‌یش به‌وه‌ی که باوکی کورد چه‌ند تونده له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیدا. شلۆڤان له به‌رنامه‌ی بهههڤڕهی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا گوتی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ باوکی زۆر باشه و وه‌کو ڤیدیۆکانی نییه، هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت زۆر شتی که له ڤیدیۆکاندا نیشانی ده‌دات به‌سه‌ر خۆیدا هاتووه.