Accessibility links

کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن یاخیبووان سێ سه‌ربازیان له‌ خاڵێکی پشکنینی نزیک پایته‌ختی وڵاته‌که‌ کوشتووه‌.


Baghdad, Iraq map
Baghdad, Iraq map
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ تاجی ڕوویدا که‌ به‌ 20 کلیۆمه‌تر دوور ده‌که‌وێته‌ باکوری به‌غداوه‌. له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ژماره‌ی قوربانییه‌کانیان پشتڕاست کردووه‌.
به‌ڵام هه‌موو کارمه‌نده‌کان به‌و مه‌رجه‌ قسه‌یان کردووه‌ که‌ ناویان ئاشکرا نه‌کرێت چونکه‌ مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ زانیاری بده‌ن به‌ میدیاکان.
شایانی باسه‌ توندوتیژی له‌ عێراقدا که‌متر بووه‌ته‌وه‌ به‌لام هێرشی یاخی بووان هێشتا به‌رده‌وامه‌.
XS
SM
MD
LG