کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ملیتانه‌کانی که‌رتی غه‌زه بۆردومانی ناوچه‌کانی باشوری ئیسرائیلیان کردووه. له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌دا به‌لایه‌نی که‌م که‌سێکی سیڤیلی کوژراوه‌و 20 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌ند موشه‌کێک به‌ر ماڵێک و ماشێنێک که‌وتووه له شاری بیرشیبای ئیسرائیل و بوو به هۆی کوژرانی پیاوێک و بریندار بوونی 7 که‌سی دیکه.
موشه‌ک به‌ر ماڵکی تریش که‌وت له شارۆچکه‌ی ئۆفاکیم له‌وێش سێ که‌س بریندار بوون که دووانیان منداڵن. ملیتانه‌کانی حه‌ماس که کۆنتڕۆڵی که‌رتی غه‌زه‌یان له ده‌ستدایه به‌ر پرسیارێتی هێرشه‌که‌ی ئۆفاکیمیان گرته ئه‌ستۆ.
ڕۆژی هه‌ینی حه‌ماس ڕایگه‌یاند کۆتایی به ئاگربه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌هێنێت له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ملیتانه‌کان له غه‌زه که بوو به هۆی کوژرانی به‌لایه‌نی که‌م 14 فه‌له‌ستینی که زۆربه‌یان ملیتان بوون.