دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی، نوری ئه‌لمالیکی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌ستنیشان کرا.
باسم ئه‌لعه‌وادی ، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌ڵێت ئێستا نوری ئه‌لمالیکی ده‌رفه‌تێکی له‌به‌ر ده‌ستدایه ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته قایل بونێکی نیشتیمانیانه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت تا بتوانێت حکومه‌تی داهاتووی عێراق پێکبهێنێت
به‌کر موحه‌مه‌د سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت هیچ لیستێک وه‌ک لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ڵامێکی پۆزه‌تیفانه‌ی نه‌بووه بۆ نۆزده داواکه‌ی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان
دکتۆر فواد مه‌عسوم ، سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیه‌وه وه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق ، ههنگاوێکی پۆزه‌تیفانه‌یه.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێستی لیستی ئه‌لعێراقیه له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی نوری ئهلمالیکیداهیچ ڕه‌هه‌ندێکی که‌سێتی تیادا نییه
دوابه‌دوای ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیه‌وه بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وایان باسکردوه لایه‌نی کوردی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و پارتی فه‌زیله‌دا کردووه.
دکتۆر ئازاد موحه‌مه‌د سه‌عید، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی هاوبه‌ندی نیشتیمانی عه‌مار ئه‌لحه‌کیم و پارتی فه‌زیله له هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ، شیانی قه‌یرانێکی ئاڵۆزی سیاسی تر له وڵاته‌که‌دا دێنێته کایه‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا ، ده‌ڵێت دواکه‌وتنی سه‌رژمێری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نادیاری له مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌دا.
خالید شوانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانیه ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیه‌وه ببێته هۆکارێک بۆ کۆتایی هێنان به دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مانی عێراق، که تا ئێستا به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
عه‌لی ئه‌لعه‌لاق، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتمانییه‌وه به‌ره‌وپێشچونێکی گه‌وره‌ی سیاسیه له عێراقدا.
ڕێبوار که‌ریم، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئێرانیه‌کان هه‌مێشه له هه‌وڵی ئه‌ودا بوون که سوریاییه‌کان دڵنیا بکه‌نه‌وه ، ئه‌و هێزانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ده‌که‌ن جێی مه‌ترسی نیین بۆسه‌ر دیمه‌شق.
دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ، ئه‌ندامی باڵای لیستی ئه‌لعێراقیه و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتیمانی ده‌ڵیت ئه‌نامانی ئه‌لعێراقیه له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یاندا ، دوا بڕیاریان داوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌لعێراقیه به‌شداری له حکومه‌تێکدا نه‌کات که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری بێت
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری شاعیر، سدیق عه‌لی ده‌کات.
له‌وه‌تای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 دا، له باسکردنی هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسی عێراقدا باس له کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌و ولاته ده‌کرێت له عێراقدا.
ده‌ڵێت کێشه‌ی سیاسی عێراق ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆیی هه‌یه و ده‌شێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌خته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی
ده‌ڵێت، له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵیکی زۆر به‌دی ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا
به‌پـێی ڕاپـۆرتێـک زیاتر له 8 هه‌زار که‌س له‌م ماوه‌یه‌ی دوایـیانه‌دا چوونه‌ته ناو شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێـده‌کرێت بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌که بێت
تا ئێسـتا به ڕه‌سمی هیچ وهڵامێـکمان پـێـنه‌گه‌یشـتووه جگه له‌وه‌ی جارجار له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌خنه له هه‌ندێـک خاڵی ئه‌و داوایانه ده‌گرن
ده‌ڵێت هه‌ر حکومه‌تێـک له عێراقدا پـێـکبهێنرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ناتوانێت بمێنێته‌وه
زانا ڕۆستایی ، ئه‌ندامی شاندی کوردستانی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆبونه‌وه‌یه‌کی باش بووه و کۆبونه‌وه‌ی تریشی به‌دوادا دێت.
زیاتر نیشـان بده