له‌وه‌تای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 دا، له باسکردنی هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسی عێراقدا باس له کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌و ولاته ده‌کرێت له عێراقدا.
ئێران چیی له عێراق ده‌وێت ؟
ئه‌م پرسیاره له کۆمه‌ڵێ ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه لایه‌نه عێراقیه‌کان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه ، ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ش که‌وتۆته سه‌ر چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه و ئه‌ندامێتی له چ لایه‌نێکدا و ئاستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و کۆمه‌ڵێ فاکته‌ری تریش.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ڕامانه ، ئه‌وه‌یه که له ده‌مێکدا ڕه‌وایی ده‌درێت به ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتێک له لایه‌ن لایه‌نێکی سیاسیه‌وه، له هه‌مان ده‌مدا دژایه‌تیه‌کی توندی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتێکی تر ده‌کرێت.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه، جا هه‌رچ لایه‌نێک یان وڵاتێک بیکات.
عه‌دنان موحه‌مه‌د ئه‌لده‌نبوس، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه: ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیدا و ئێرانیش سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پێچ و په‌نا کردنه‌یه که له‌گه‌ڵ عێراقیه‌دا ده‌کرێت.
حه‌سه‌ن ئه‌لسنید، ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا: هه‌موو ده‌وڵه‌تێک خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه و هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک له ئێران نه‌کراوه بۆ باسکردنی حکومه‌تی عێراق.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان: بۆچی هه‌ر به‌ته‌نها لۆمه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت؟
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان: ئێرانیه‌کان ده‌توانن کاریگه‌ریه‌کی زۆر و به‌رچاویان هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ندێ هێزی سه‌ره‌کی ناو عێراقه‌وه.
سه‌ردار موحه‌مه‌د، به‌رپرسی دۆسێی تورکیا و ئێران له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه: ڕۆڵی ئێران زۆر دیارتر و به‌رچاو تر بووه له عه‌ره‌بستانی سعودیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:32 خوله‌که.