شوان داوودی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ له لێدوانێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات ئاماژه‌کان له عێراقدا زیاتر به‌ره‌و ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڕۆن .
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت کێشه سیاسیه‌کانی عێراق له‌وه قوڵترن که ته‌نها هه‌ر مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر بێت.
ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، به‌رپرسی به‌شی عێراق له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه سه‌خت بێت له‌م بارودۆخه‌ی عێراقدا بتوانرێت پێشبینی یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتوو بکرێت.
دارا موحه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت هاوبه‌ندی کوردستانی خوازیاره قسه ڕاو بۆچوونی خۆی هه‌بێت و پێویسته کورد له عێراق ڕۆڵی یاریزانێکی سه‌ره‌کی هه‌بێت له یاریه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا.
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی شاعیری لاو داستان به‌رزانه ، که سه‌ره‌تایه‌کی جوان و ده‌ستپێکێکی گونجاوی هه‌یه ، و هه‌ناسه شیعریه‌کانی جێی ڕامان و سه‌رنجن.
دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا له ڕیفراندۆمه‌که‌ی ڕۆژی دوازده‌ی نۆدا، وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، زه‌مینه سیاسیه‌که‌ی تورکیا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییدا گۆڕانی بنچینه‌یی به‌خۆوه ده‌بینێت.
دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی تایبه‌تی له کوژرانه‌که‌ی مانگی پێنجی ڕۆژنامه‌وان (سه‌رده‌شت عوسمان) ، له هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌مپه‌ینێک ڕاگه‌یه‌ندرا تایبه‌ت بۆ داکۆکیکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌روه‌هاش له میدیای ئازاد.
ده‌شڵیت ئه‌و سیناریۆ یان پێشنیازانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق ده‌خرێنه ڕوو، ده‌کرێت ناویان لێبنرێت خه‌ون بینینێکی سیاسی
ده‌شڵێت ئه‌و پڕۆژه نوێیه یان میکانیزمه نوێیه‌ی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌نه به‌غدا ، هیچ گۆڕانکاریه‌کی له‌و نۆزده خاڵه‌دا تیادا نییه که پێشتر دراوه‌ته ده‌ست لایه‌نه‌کان
نه‌جیب عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ڵێت پێشنیازه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، درێژه پێدانی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کانه به‌وه‌ی که لایه‌نی کوردی به‌شێکه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بارودۆخه سیاسیه ئاڵۆزه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌وڵێکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراقی تێکه‌وتوه
ده‌مڕاستی پێشوی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، پێیوایه لیستی ئه‌لعیراقیه ئه‌و گه‌رم و گوڕییه‌ی پێشتری له کزی دابێت بۆ مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت و پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه نافه‌رمیانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێن هیچ پشتی پێ نابه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی وڵاته‌که
بوونی پایته‌خت به‌و مه‌رجه‌ی که هه‌موو دایه‌لێکته‌کان تیایدا بژین و هه‌ڵس و که‌وتیان هه‌بێت ئه‌وجا کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر زمانه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار موحه‌مه‌د ، ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌وروپا پێشوازییان کردوه له هه‌نگاوی ئانکه‌ره بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستوره‌که‌ی ، به‌ڵام هێشتا تورکیا هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێنه‌کردوه که پێویستن بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
شۆڕش حاجی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه دانیشتنی نا فه‌رمی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی عێراق که له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت هه‌ن.
کێ سه‌رده‌شتی کوشت ؟؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ک ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت ، تێرۆریستانی ئه‌نسارولئیسلام بوون.
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له کوژرانی ڕۆژنامه‌وان ( سه‌رده‌شت عوسمان ) ڕۆژی پازده‌ی نۆ ، واته پاش زیاتر له چوار مانگ ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه کراوه، کوژرانه‌که‌ی ( سه‌رده‌شت عوسمان ) په‌یوه‌ندی هه‌یه به جم وجۆڵهکانیهوه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکی تێرۆریستی‌دا.
ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی گونجاو گیراوه‌ته به‌ر بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی پرۆسه‌که سه‌رکه‌وتوانه بێت
ده‌ڵێت تا ئێستا قه‌یرانی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتو له نێوان ئه‌لعێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسادا له ترۆپکدایه
زیاتر نیشـان بده