به‌پـێی ڕاپـۆرتێـک زیاتر له 8 هه‌زار که‌س له‌م ماوه‌یه‌ی دوایـیانه‌دا چوونه‌ته ناو شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێـده‌کرێت بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌که بێت به‌ر له سه‌رژمێریـیه گشتیـیه‌که‌ی دانیشتوانی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر کاوه مه‌حمود شاکر ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکاریـیانه نین که کاربکاته سه‌ر پـێـکهاته ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئه‌و ناوچانه. ده‌شڵێت سه‌رژمێریـیه‌که کۆمه‌ڵێـک پـێوه‌ری هه‌یه که له کاتی ئه‌نجامدانیدا ڕه‌چاوده‌کرێن، بۆیه له‌سه‌ر ئاکامی ئه‌و سه‌رژمێریـیه مانای ئه‌وه نیـیه قبوڵی گۆڕانکاریـیه‌کی دیموگرافی بکرێت که لایه‌نێـک ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات. هه‌وره‌ها ده‌ڵێت پـێـکهاته‌ی کوردی له‌و ناوچانه سه‌قامگیر و جێ نشینه، بۆیه هه‌ر شێوازێـک بگیرێته‌به‌ر بۆ شێواندنی سه‌رژمێریـیه‌که ئه‌وا ناکرێت بڕیاری سیاسی له‌سه‌ر بدرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:59 خوله‌كه.