باسم ئه‌لعه‌وادی ، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌ڵێت ئێستا نوری ئه‌لمالیکی ده‌رفه‌تێکی له‌به‌ر ده‌ستدایه ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته قایل بونێکی نیشتیمانیانه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت تا بتوانێت حکومه‌تی داهاتووی عێراق پێکبهێنێت.
ئه‌لعه‌وادی ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر مالیکی نه‌توانێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا په‌سه‌ندکردنی به‌رایی لایه‌نه نیشتیمانیه‌کانی تر به‌ده‌ست بێنێت، یانی ئه‌وه‌ی پێویسته بگه‌ڕێین به شوێن چاره‌سه‌ری تردا یان به‌شوێن کاندیدی تردا که بتوانن ئه‌و په‌سه‌ندکردنه به‌ده‌ست بێنن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ باسم ئه‌لعه‌وادیدا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که.