ڕێبوار که‌ریم، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئێرانیه‌کان هه‌مێشه له هه‌وڵی ئه‌ودا بوون که سوریاییه‌کان دڵنیا بکه‌نه‌وه ، ئه‌و هێزانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ده‌که‌ن جێی مه‌ترسی نیین بۆسه‌ر دیمه‌شق.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا به سه‌ردانێکی فه‌رمی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا گه‌یشته تاران، بۆ تاووتوێکردنی ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات و یه‌کێک له‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌کیانه‌ی وتووێژی له‌سه‌ر ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقه.
له‌میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕێبوار که‌ریم ده‌ڵێت زۆرێک له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کان له عێراقدا په‌یوه‌ندی به هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تیش ئێران و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:42 خوله‌که.