دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ، ئه‌ندامی باڵای لیستی ئه‌لعێراقیه و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتیمانی ده‌ڵیت ئه‌نامانی ئه‌لعێراقیه له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یاندا ، دوا بڕیاریان داوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌لعێراقیه به‌شداری له حکومه‌تێکدا نه‌کات که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری بێت.
دکتۆر موتڵه‌گ ده‌شڵێت له ئێستادا ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ لیسته‌که‌ی هاوپه‌یمانێتی کردنه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا و پارتی فه‌زیله و کورده‌کاندا تا ببنه گه‌وره‌ترین لایه‌نی ناو په‌رله‌مان و ئه‌وجا هه‌موویان حکومه‌ت پێکبهێنن، وه‌ده‌شڵێت زه‌مینه بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه هه‌یه، چونکه خواستی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ بونیاتنانی وڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی له قۆناغی داهاتوودا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتیمانی له‌م لێدوانه‌یدا ئاماأه‌ش به‌وه ده‌کات که بار و دۆخی ئه‌مڕۆی عێراق ته‌نها ئه‌وه‌یه که فشارێکی گه‌وره و گرانی ئێران هه‌یه ، له به‌رامبه‌ر قڕ و قه‌پی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌لوێستێکی ئه‌مریکا که وه‌ک ده‌ڵێت مایه‌ی سه‌رسوڕمانه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ساڵح موتڵه‌گدا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.