کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه که سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له واده دیاریکراوه‌که‌ی خۆی دواده‌خرێت بۆ ڕۆژی پێنجی دوازده.
دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا ، ده‌ڵێت دواکه‌وتنی سه‌رژمێری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نادیاری له مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌دا.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئیحسان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که هیچ متمانه‌یه‌ک له ئارادا نییه سه‌رژمێری له‌و واده نوێیه‌یدا بکرێت.
بڕیار بوو ڕۆژی 24 ی مانگی ده سه‌رژمێری له ته‌واوی عێراقدا بکرایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که.