زانا ڕۆستایی ، ئه‌ندامی شاندی کوردستانی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆبونه‌وه‌یه‌کی باش بووه و کۆبونه‌وه‌ی تریشی به‌دوادا دێت.
به‌ڕێز ڕۆستایی، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، وای باس ده‌کات که لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرترین تێگه‌یشتنی هه‌یه له‌سه‌ر داواکانی کورد له عێراقدا ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عیراقدا، هه‌رچه‌نده تێبینی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک هه‌یه ، له‌و نۆزده داوایه‌ی لایه‌نی کوردی خستویه‌تیه به‌رده‌م لایه‌نه عێراقیه‌کانی سه‌رکه‌وتوو له هه‌ڵبژاردندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:58 خوله‌که.