دوابه‌دوای ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیه‌وه بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وایان باسکردوه لایه‌نی کوردی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و پارتی فه‌زیله‌دا کردووه.
فریاد ڕه‌واندوزی ، له هاوپه‌یمانی کوردستان نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات و ده‌شڵێت تا کاتی ئه‌م گفت و گۆیه ، نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا، له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی تریشدا ڕێکه‌وتن نه‌کراوه، به ده‌وڵه‌ت یاسا و به ئهلعێراقیهشهوه.
له گفت و گۆیهکهیدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌واندوزی باسیش له‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن کردنه‌وه له عیراق به دوور ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانوستاندنه سیاسیه‌کانیش بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت ئه‌نجامی نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:12 خوله‌که.