له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری شاعیر، سدیق عه‌لی ده‌کات.
سدیق عه‌لی شاعیر وه‌ک له به‌رنامه‌که‌دا باسی ده‌کات، هه‌رگیز به‌وه قایل نابێت نه خۆی دووباره بکاته‌وه و نه بشبێته مه‌یدانێک بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هیچ نوسه‌رێکی تر.
تا ئێستا سدیق عه‌لی شاعیر ، ژماره‌یه‌ک خه‌ڵاتی ڤێستیڤاڵه فه‌رهه‌نگیه‌کانی وه‌رگرتووه و خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌کی جوانی شیعریه. وه‌ک ده‌ڵێت هه‌میشه له گه‌ڕاندایه بۆ جوانترکردنی وێنه شیعریه‌کانی لێوانلێوکردنی له موزیکی شیعر.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 10:54 خوله‌که.