دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی، نوری ئه‌لمالیکی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌ستنیشان کرا.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه له ناو ماڵی شیعه‌کاندا، پاش به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی لایه‌نی سه‌دریه‌کان بوو، که پێشتر ئه‌م لایه‌نه ده‌یگووت نابێت نوری ئه‌لمالیکی جارێکی تر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری وه‌ربگرێته‌وه.
لێره و له‌وێ ده‌گوترا سه‌دریه‌کان له‌ژێر فشاری ئێران‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بووه.
ئێستاش ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و پارتی فه‌زیڵه و وه‌ک ده‌شگوترێت سه‌دریه‌کانیش واده‌یه‌کیان داناوه تا مالیکی حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی پێکبهێنێت.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وایان نوسیوه یان بڵاوکردۆته‌وه ئه‌و واده‌یه ڕۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه‌یه.
جا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراقدا، له‌گه‌ڵ قوڵبونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی ماڵی شیعه‌کان له عێراقدا، مالیکی ده‌توانێت حکومه‌ت پێکبهێنێت؟؟
ئه‌م پرسیاره هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایی خه‌ڵک له عێراقدا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و داواکردنی ئه‌وه‌ی چیی دی ده‌ستوری وڵاته‌که پێشێل نه‌کرێت و به زووترین کات حکومه‌ت پێکبهێنرێت.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ڕاو سه‌رنجی ڕاسته‌وخۆی گوێگرانی، به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌له‌و واشنتۆن میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات:
به‌کر موحه‌مه‌د سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا
دکتۆر یوسف گۆران، مامۆستای یاسا و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 47:47 خوله‌که.