عه‌لی ئه‌لموتێری ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵگای سیڤیل له به‌غدا ، ده‌ڵێت کێشه‌ی سیاسی عێراق ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆیی هه‌یه و ده‌شێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌خته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی، وه ده‌شڵێت بزوتنه‌وه‌ی عه‌له‌ویه‌کانیش کاریگه‌ری خۆی هه‌ر ماوه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌گوترێت قه‌یرانی سیاسی عێراق.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌لموتێری، باسیش له‌وه ده‌کات که بارودۆخی نائاسایی عێراق وای کردووه ئه‌و پارتیه سیاسیانه‌ی دروست بوون، پێداویستیه‌کی مێژوویی له پشتیانه‌وه نه‌بێت ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجێکی کاتی بۆته زه‌مینه‌ی دروست بوونیان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵگای سیڤیلدا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌تان پێشکه‌س ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌كه‌ی 5:15 خوله‌كه.