دکتۆر فواد مه‌عسوم ، سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیه‌وه وه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق ، هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیفانه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر مه‌عسوم ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌وه‌ی دادگای فێدراڵی عیراق ، هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی به گه‌وره‌ترین لایه‌نی ناو په‌رله‌مان داناوه، ئیدی ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه بکه‌وێته دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ، له پاش یاکلایی بوونه‌وه‌ی کاندیدی شیعه‌کان بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر، دکتۆر فواد مه‌عسوم ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌بێت به سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێویسته 163 ده‌نگی متمانه پێدانی له ناو په‌رله‌ماندا هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:13 خوله‌که.