عه‌لی ئه‌لعه‌لاق، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتمانییه‌وه به‌ره‌وپێشچونێکی گه‌وره‌ی سیاسیه له عێراقدا.
پاش نزیکه‌ی حه‌وت مانگ له قه‌یرانی سیاسی عێراق، هاوپه‌یمانێتی نیستیمانی که له لایه‌نه سه‌رکیه‌کانی شیعه‌کانی وڵاته‌که پێکهاتوه ، نوری ئه‌لمالیکی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری کاندیدکرده‌وه. له‌و کۆبونه‌وه یهکلاییکردنهوهیهدا که ڕۆژی هه‌ینی کرا ، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و پارتی فه‌زیله به‌شدارییان نه‌کرد.
ئه‌لعه‌لاق ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئه‌نجومه‌نی باڵا یان فه‌زیله له هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی بکشێنه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ریش بێتوو ئه‌نجومه‌نی باڵاش بکشێته‌وه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت به‌سه‌ر قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانییه‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر به گه‌وره‌ترین لیستی ناو په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئهلعهلاقدا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:17 خوله‌که.