قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی داوای پێشنیازێکی تر له کورده‌کان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه که وه‌ک ده‌گوترێت بوونه‌ته ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که.
کۆبونه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئاستی جیا جیا له نێوان گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و عێراقدا به‌رده‌وامن و هاوکاتن له‌گه‌ڵ شیانی کۆتایی هاتنی ئه‌رکی له‌شکریی ئه‌مریکا له عێراقدا.
له‌پاش شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی بۆته ڕاستیه‌ک و نکوڵی لێ ناکرێت ئه‌وه‌یه گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه هه‌رگیز ناخوازن بگه‌ڕێنه‌وه ژیان و ژینگه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕینه‌کانیان.
له‌گه‌ڵ ناجێگیری باری ئاسایشی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا به‌ڵام کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا یه‌کێکه له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی وا بڕیاره ڕۆژی 12 ی 6 بکرێت.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وای باسده‌که‌ن ڕێبه‌رانی عێراق تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریکا که له عێراقن،و وه‌ک هێزی پشتیوانی به پێویستیشی ده‌زانن.
کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق که بڕیاره له کۆتایی ئه‌مساڵدا بێت مشت و مڕێکی سیاسی له وڵاته‌که‌دا ناوه‌ته‌وه.
وا بۆ زیاتر له مانگێکه هه‌م لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌میش لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له سازدانی کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش باس له دیالۆگێک ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی هاوبه‌شانه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش نه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه کرا و نه ئه‌و دیالۆگه‌ش ده‌ستیپێکرد.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له په‌رله‌مانی عێراقدا لیژنه‌یه‌کی نوێ پێکهێنرا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری کارداری کورد شاسوار عه‌بدولواحد کراوه که خاوه‌نی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیایه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له لێدوانێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی کردووه ئه‌گه‌ر بێتوو لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که کۆتاییه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق دانه‌نێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی ئێران به بڕیارێک 3 وه‌زیری کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له کار لادا.
کاربه‌ده‌ستانی پارتی به‌عس له سوریا ده‌ڵێن ڕوخاندنی ڕژێمی سوریا وه‌ک ڕۆژی قیامه‌تی لێدێت له ناوچه‌که‌دا و ده‌ڵێن با ئه‌وه بخرێته به‌رچاو له پاش کشانه‌وه‌که‌ی ئه‌مریکا عێراق چیی لێبه‌سه‌ردێت.
ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ، هۆکارێکی نیگه‌رانیه به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌دا که به ناوچه جێناکۆکه‌کان داده‌نرێن.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی سوید که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان کردبوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ، دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکرده‌وه.
ڕۆژی 12 ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی گشتی له تورکیا ده‌کرێت و میدیای تورکیاش باس له گه‌رم و گوڕی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی گونجاندنی سیاسی یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌وافق ده‌ڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌م شێوازی کارکردنه‌ش هێشتا نه‌بۆته مایه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت که‌م بوونه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو وڵاته‌که.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت بڕیاری پێکهاته‌ی کوردی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا بڕیارێکه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ده‌یده‌ن.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی گرتۆته‌وه ، کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت به‌سه‌ر بار و دۆخ و ژینگه‌ی سیاسی وڵاتانی تریشه‌وه.
مشت و مڕی سیاسی له عێراقدا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له عێراقدا.
به‌پێی په‌یماننامه‌ی مۆرکراوی نێوان عێراق و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ، ده‌بێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێنه‌وه.
زیاتر نیشـان بده