له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کان و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له کۆماری سوریادا، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ژماره‌یه‌ک په‌یمانی دا بۆ ڕیفۆرم کردن له وڵاته‌که‌یدا، به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازی متمانه‌یان به‌و په‌یمانانه نه‌بوو، هه‌ر بۆیه هاوشێوه‌ی ڕه‌فتاره‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیا ، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که‌وته به‌کارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران.
سوریا له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا تاکه هاوپه‌یمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و دراوسێی ئیسرائیلیشه، هه‌ر بۆیه له ئێستادا ڕاگه‌یاندنه‌کانی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی سوریا به‌و ئاڕاسته‌یه‌دایه که ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌قامگیری له سوریادا نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز ئارامی له ئیسرائیل‌دا نابێت.
کاربه‌ده‌ستانی پارتی به‌عس له سوریا ده‌ڵێن ڕوخاندنی ڕژێمی سوریا وه‌ک ڕۆژی قیامه‌تی لێدێت له ناوچه‌که‌دا و وڵاتێکی وه‌ک عێراق به نمونه دێننه‌وه و ده‌ڵێن با ئه‌وه بخرێته به‌رچاو له پاش کشانه‌وه‌که‌ی ئه‌مریکا عێراق چیی لێبه‌سه‌ردێت.
ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: ئه‌و پشتیوانیه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێک کاربه‌ده‌ست و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ ڕژێمی سوریا ڕاگه‌یه‌ندراوه له ڕوانگه‌ی سێ تهوهرهوهیه.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی: پێویسته عێراقیه‌کان خۆیان نه‌که‌نه لایه‌نێک له قه‌یرانی سوریادا.
هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق گوتویانه ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات پیلان و ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشته‌وه‌یه و جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که به دوور نازانرێت توندڕه‌وانی ئیسلامی له ده‌می هه‌ر ئه‌گه‌رێکی گۆڕانکاریدا کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. دامه‌زراندنی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ساڵی 1947 دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیی بوو نه‌ک له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌کی نیشتیمانیانه و پاش که‌رت بوونی ئه‌م پارتیه نه‌ته‌وه‌ییه ، به‌شێکیان تا که‌وتنی سه‌دام حسێن له‌ساڵی 2003 دا فه‌رمانڕه‌وای عێراق بوو ، وه به‌شه‌که‌ی تریشیان له سوریا تا ئێستا فه‌رمانڕه‌وایه.
فه‌تاح زاخۆیی، چاودێری سیاسی: هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی پارتی به‌عس وه‌ک یه‌کن.
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی سیاسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ڕژێمی سوریا له‌به‌رده‌م دوو بژاره‌دایه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:20 خوله‌که.