له‌پاش شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی بۆته ڕاستیه‌ک و نکوڵی لێ ناکرێت ئه‌وه‌یه گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه هه‌رگیز ناخوازن بگه‌ڕێنه‌وه ژیان و ژینگه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕینه‌کانیان.
دانێل که‌یسی، له به‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێنت بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت، بۆ نمونه له وڵاتێکی وه‌ک سوریادا گۆڕانکاریه فه‌نده‌مێنتاڵیه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌و ئاڕاستانه‌ی هه‌م ڕژێمی سوریا و هه‌میش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌یانه‌وێت پیایدا بڕۆن.
به‌ڕێز که‌یسی ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه هه‌رچ بڕیارێک بدرێت له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی خودی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ببێته ئامانج هاوشێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی بۆلادانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیا هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دانێل که‌یسی، له به‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێنت، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:23 خوله‌که.